قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆ لە پارێزگای بەسرە به‌رده‌وامه‌

لە میانی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" لە پارێزگای بەسرە ، 18 داواكراو دەستگیركراون و ئۆپەراسیۆنەكەیش بەردەوامە.

عەمید خەڵەف بەدران ،فەرماندەی پاسەوانی سنووری ناوچەی چوار، رایگەیاند: کە لە میانی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" كە بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە باشووری پارێزگای بەسرە دەستی پێ كراوە، 18 داواكراو دەستگیركراون.

عەمید خەڵەف بەدران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: هێزە ئەمنییەكان قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی 'بەڵێنی راستگۆ'یان بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە ناوچەكانی ئوم تەیحە سەربە قەزای ئەبو خەسیب و ناوچەی رومێلە سەربە قەزای زوبێر باشووری پارێزگای بەسرە، دەست پێ كردووە".

عەمید خەڵەف بەدران ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" لە پارێزگای بەسرە ، 18 داواكراو دەستگیركراون و ئۆپەراسیۆنەكەیش بەردەوامە.