ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق گه‌شتكردن له‌ پارێزگاری كه‌ركوك قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

گه‌شتكردن له‌  راكان جبووری ،پارێزگاری كه‌ركوك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و بڕیاری ده‌ستگیركردنی  23 فه‌رمانبه‌ريش ده‌درێت.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ بڕیاری بانگهێشتكردن و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی هه‌ر له‌یه‌ك راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری باڵه‌خانه‌كانی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك ده‌ركردووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 23 فه‌رمانبه‌ر سه‌باره‌ت به‌ دۆسیيه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌ به‌شێوه‌ی دروستكردنی ئاماده‌كراو ،ده‌رچووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار