مەسرور بارزانی جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ،جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاووڵاتییانی عێراق ،کردەوە .

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/15 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

555

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاووڵاتییانی عێراق . میکانیزمەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و زەمینە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.