سیستانی ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ ده‌داته‌ مسته‌فا كازمی

عه‌باس كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستپێشخه‌ری عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی ده‌ڵێت: راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه‌ بۆ حكومه‌تی عێراق،نه‌ك پاڵپشتییه‌كی به‌هێز.

هه‌روه‌ها عه‌باس كازم ده‌شڵێت: داواكاری بۆ پاڵپشتیكردنی ره‌های سیستانی بۆ حكومه‌ت،پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌نگاوی جددی بۆ چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بهاوێژێ.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستپێشخه‌ری عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی ده‌ڵێت: ده‌كرێ لێدوانه‌كانی سیستانی به‌و شێوه‌یه‌ راڤه‌ بكرێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان پاڵپشتی بۆ حكومه‌تی ئێستای عێراقی تێدایه‌،به‌ڵام ئه‌و پاڵپشتییه‌ مه‌رجداره‌.

هه‌روه‌ها عه‌باس كازم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌وه‌ته‌ی كازمی حكومه‌تی نوێی عێراقی پێكهێناوه‌، راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سیستانی یه‌كه‌مین نامه‌ی سیاسی گشتگیره‌ كه‌ راگه‌یه‌نراوه‌و بۆچوونی خۆی بۆ داواكارییه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌م كاته‌ ناله‌باره‌دا ده‌ربڕیوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار