له‌ هه‌ولێر سێ پرۆژه‌ی كاره‌با ده‌كرێنه‌وه‌ 

سبه‌ی لەژێر چاودێریی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا لە مەراسمێكدا سێ پڕۆژەی گرنگی كارەبا دەكرێنەوە.

هاوار خه‌لیل به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌راتی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ كاتژمێر 10:00ی پێش نیوەڕۆ،  لەژێر چاودێری رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و دكتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و حسین حمد قادر به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر لەمەراسیمێكدا سێ پرۆژەی گرنگی كارەبا دەكرێتەوە.

هاوار خه‌لیل گوتیشی: پڕۆژه‌كان بریتین له‌ ( بونیاتنانی وێستگەی كارەبای كەسنەزان  132/33/11كەی ڤی - راكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی - دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی ) .

گوتیشی: به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژانه‌ دۆخی كاره‌با له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر باش ده‌بێت و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به‌ هاووڵاتیان زیاتر ده‌بێت.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌وال: سامان زاهیر