شاجوانی پێشووی عێراق په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی مۆسادی ئیسرائیل روونده‌كاته‌وه‌

سارا عێدان، شاجوانی پێشووی عێراق نهێنی ده‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ یوسی كۆهین،سه‌رۆكی  ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ناسراو به‌ مۆساد له‌ میانه‌ی مه‌راسیمی رێككه‌وتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل روونده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و شاجوانه‌ی عێراق كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی و عێراقی هه‌یه ‌له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و نووسیویه‌تی: رۆژێكی مێژوویی له‌ كۆشكی سپی، واژۆكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتی له‌ نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و به‌حرێن دا .

هه‌روه‌ها ساران عێدان  كه‌ ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ به‌كرێگیراو تۆمه‌تباری بكه‌ن،نووسیوویه‌تی:  چاوم كه‌وت به‌ جه‌لعاد ئاردان، نوێنه‌ری نوێی ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یوسی كۆهین،سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل.

55

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌زانن كه‌ خاوه‌ن بیردۆزی پیلانگێڕه‌ سووكه‌كان، ئه‌م وێنه‌یه‌م بۆ تۆمه‌تباركردنم به‌ به‌كرێگیراوی مۆساد به‌كار ده‌هێنن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی  / رزگار