4 هه‌زار و 326 كه‌سی دیكه‌ له‌عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و 84 كه‌سیش مردن

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24  کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا له‌شاره‌كانى عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ڕاگەیاند


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زار و 326 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

 ته‌ندروستى عێراق راشیده‌گه‌ێنێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 84 كه‌سی دیكه‌ به‌په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا  و3 هه‌زار و 859 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستاكه‌ 307 هه‌زار و 385 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون ، له‌و ژماره‌یه‌شدا 241 هه‌زار و 100 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ ، 8 هه‌زار و 332 تووشبووش به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ، 57 هه‌زار و 953 كه‌سیش له‌ئێستادا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكی دان و 586 تووشبووش له‌ژێر چاودێری چڕدان


وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز