باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ عه‌بدولعه‌زیز ته‌یب و موئه‌یه‌د ته‌یب ده‌کات


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان؛ عه‌بدولعه‌زیز ته‌یب و موئه‌یه‌د ته‌یب،
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی کاک(محه‌مه‌د ته‌یب)برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئێوه‌ و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان و خزم و دۆستانتان ده‌که‌ین. خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواکارین گیانی برای خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و ئۆقره‌یی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و که‌سوکارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
17ـی9ـی2020