باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ مامۆستا تالب حمه‌ئه‌مین سێوسێنانی ده‌كات


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، مامۆستا تالب حمه‌ئه‌مین سێوسێنانی،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(ئه‌سمه‌ر فه‌همی عه‌بدولقادر) هاوژینی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
17ـی9ـی2020