فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 21 فه‌رمانبه‌ری پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك ده‌رچوو

به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی برێكی زۆر له‌نه‌وتی سپی ، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 21 فه‌رمانبه‌ری پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك ده‌رچوو.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی بڕێكی زۆر له‌نه‌وتی سپی ، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار كه‌ له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كارده‌كه‌ن، ده‌رچووه‌.

ده‌سته‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌ ده‌ڵێت: دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوك تایبه‌ت به‌دۆسییه‌كانی ده‌ستپاكی، به‌ هۆی به‌فیڕۆدانی 370 هه‌زار لیتر له‌ مادده‌ی نه‌وتی سپی،فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 21 تۆمه‌تبار له‌و كرێكارانه‌ی كه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك كارده‌كه‌ن ده‌ركردووه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار