له‌ فێستیڤاڵی (خه‌ڵاتی نواندن له‌ ئه‌ڵمانیا) كوردێك خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری وه‌رگرت

پێشتریش چه‌ندین خه‌ڵاتی تری له‌ بواری نواندن وه‌رگرتووه‌

گه‌نجێكی كورد به‌ناوی " ره‌وه‌ند تالیب  " به‌ باشترین ئه‌كته‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌ ستنیشان كرا .

 ره‌وه‌ند تالیب   وه‌كو ئه‌كته‌ر، به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلم و كاری شانۆییدا كردووه‌ ،به‌هۆی لێهاتووی  خه‌ڵاتی "باشترین ئه‌كته‌ر" ی ئه‌ڵمانیا بۆ ساڵی 2020)، له‌ فێستیڤاڵی (خه‌ڵاتی نواندن له‌ ئه‌ڵمانیا)  وه‌رگرت ، ناوبانگێكی زۆری له‌ ئه‌ڵمانیا په‌یداكردوه‌..

ره‌وند تالب ساڵی 1992 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بوه‌ له‌ ساڵی 1997له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چوونه‌ته‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا ،هه‌ر له‌وێ ،خوێندنی له‌ بواری هونه‌ری سینه‌ما و نواندن ته‌واو كردووه‌ ، پێشتریش چه‌ندین خه‌ڵاتی تری له‌ بواری نواندن وه‌رگرتووه‌.