تره‌مپ : له‌مانگی داهاتوودا پێكوته‌ی كۆرۆنا بۆ دابه‌شكردن ئاماده‌ ده‌بێت

دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: پێكوته‌ی ئه‌مریكی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌مانگی داهاتوو،یان دوای ئه‌وه‌ به‌ كه‌متر، بۆ دابه‌شكردن ئاماده‌ ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری رووسیا ئه‌لیۆم، تره‌مپ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌  له‌كۆتایی ساڵی 2020، 100 ملیۆن ژه‌مه‌ پێكوته‌ دابه‌ش بكات.

شایانی باسه‌ دوێنێ رۆبه‌رت ریدفێڵد،به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری قه‌ڵاچۆكردنی نه‌خۆشی و خۆپاراستن گوتی: هه‌ر پێكوته‌یه‌كی كۆرۆنا كه‌ په‌سند بكرێت،ده‌تواندرێت له‌ماوه‌ی ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو،یان به‌كه‌متریش، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان دابه‌ش بكرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار