ناسا: شه‌وی رابردوو دوو گه‌ڕه‌ستێرۆچكه‌ به‌ جیاوازی ماوه‌ی دوو كاتژمێر له‌ هەسارەی زه‌وی نزیكبوونه‌ته‌وه‌

ئه‌ستێره‌ناسان رایانگه‌یاند، دوو نه‌یزه‌ك كه‌ قه‌باره‌ی یه‌كێكیان هێنده‌ی پاسێک و ئه‌وه‌ی دیكه‌یشیان هێنده‌ی ئۆتۆمبێلێک بووه،‌ به‌ نزیك هەسارەی زه‌ویدا تێپه‌ڕیوون.

سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ لە بارسته‌ ئاسمانییه‌كانی نزیك زه‌وی سه‌ربه‌ تاقیگه‌ی پاڵنانی ئاسمانگه‌ڕی ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانیی ئه‌مریكا (ناسا) رایگه‌یاند، شه‌وی پێشووتر نه‌یزه‌كەکانی (2020 RF3 و 2020 RD4) به‌ جیاوازی ماوه‌ی دوو كاتژمێر له‌ هەسارەی زه‌وی نزیكبوونه‌ته‌وه‌.

نه‌یزه‌كی یەکەم (2020 RF3) كه‌ قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی پاسێك بووه‌ تا ٩٤ هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ زه‌وی و نه‌یزه‌كه‌كه‌ی دیكه‌یش (2020 RD4) كه‌ قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی ئۆتۆمبێلێك بووه‌ تا ١٠٦ هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ هەسارەی زه‌وی نزیكبوونه‌ته‌وه‌.

ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌ڕه‌ستێرۆچكه‌ له‌ كه‌مه‌ربه‌ندیی ئه‌ستێره‌یی سه‌ره‌كی له‌نێوان مه‌ریخ و هورمز و پشتێنه‌ی كویپێر له‌وپه‌ڕی نێپتون نزیکده‌بنه‌وه‌ و له‌ به‌شی ناوه‌وه‌ی سیسته‌می خۆردا په‌شوبڵاو ده‌بن. به‌شێك له‌و گه‌ڕه‌ستێرۆچكانه‌ ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه‌ بگه‌نه‌ رێڕه‌وی ئاراسته‌ی هەسارەی زه‌ویش.