موقته‌دا سەدر هۆشداری ده‌دات


لە تویتێکدا كه‌ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌  موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی موقته‌دا سەدر رایده‌گه‌ێنێت بە ئامانجگرتنی نێردە دپلۆماتییەکان له‌شاره‌كانى عێراقدا عێراق دەخاتە مەترسییەوە.

 راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ بەرژەوەندییەک لەوەدا نابینم عێراق بخرێتە ناو تونێلێکی تاریک و تووندوتیژییەوە

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەرژەوەندی لەوەشدانییە ناوەندە رۆشنبیری و دپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج.

 سه‌در ده‌شڵێت لە رێگەی دپلۆماتییەوە دەتواندرێت کۆتایی بە داگیرکاری بهێنرێت