به‌ وێنه‌.. دژه‌ تیرۆری كوردستان ده‌ستگیركردنی چوار تۆمه‌تباری له‌ شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند

دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ راگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى دیارده‌ى هه‌ر كارێكى نایاسایى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانیان و ورده‌كارییه‌كان دراوه‌:

1. لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئیبراهیم سه‌ردار حه‌سه‌ن) - دانیشتووى شارى هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕین و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كا ده‌ستگیر كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هیران/ شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

2. له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ریم) - دانیشتووى شارى هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كى ژیان - پیشه/‌ پۆلیس ده‌ستگیركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌ى بڕى (7) كیسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتیكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌.

3. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر ده‌ستگیر كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچیێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عید محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى - دانیشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ - له‌ ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهیر حه‌سه‌ن)، دانیشتووى هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور - پێشه‌/ پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشینى یه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

یٔێمه وه‌ك دژه‌ تیرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ئاسایش له‌ چاودێریكردن و به‌شوێنداچوونى دیارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى نایاسایى كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و یٔابوورى و یٔئارامیى هه‌رێم بگه‌یه‌نێ به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو رێوشوێنێكى یاسایى ده‌گرینه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م دیارده‌یه‌.

1

7ه6