چه‌ند سوودێكی گرنگی خه‌یار بزانه‌

نابێت له‌كاتی بوونی هه‌ندێك نه‌خۆشیدا به‌كاربهێنرێت

خه‌یار به‌های خۆراكی لاوازه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ (100) گرام خه‌یار ته‌نها (20) كالۆری ده‌دات، له‌ (%96) ی ئاوه‌، هه‌روه‌ها كالیسیۆم و فسفۆرو كبریت و ئاسن و مه‌نگه‌نیزی تێدایه‌، كه‌مێكیش له‌ڤیتامینه‌كانی (A و C) ی تێدایه‌و چه‌ند سوودێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌وانه‌:

نه‌هێشتنی ژانه‌ سه‌ر.

تینوێتی ده‌شكێنێت و چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات.

چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی حه‌ساسیه‌تی پێست و زیبكه‌.

ڕێ له‌دڵه‌ كوته‌ ده‌گرێت.

دابه‌زێنه‌ری تای زۆره‌.

به‌ڵام نابێت له‌كاتی بوونی هه‌ندێك نه‌خۆشیدا به‌كاربهێنرێت وه‌ك:

* نه‌خۆشیه‌كانی ڕۆماتیزم، به‌هۆی زۆری ئاو شێداری له‌ناویدا.

* نه‌خۆشیه‌كانی ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان و ئیفلیجی و له‌رزین.

* كه‌سانی به‌ساڵاچوو پێویسته‌ كه‌متر خه‌یار به‌كاربهێنن.

ژێده‌ر:خواكورك