له‌ نزیك گوندێكی شه‌رگات چوار تیرۆرستی داعش كوژران

له سنووری قه‌زای شه‌رگات، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان داعش و هێزه‌ عێراقیه‌كان روویدا، چوار تیرۆرستی گه‌وره كوژران.

له‌ مه‌خموور سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به‌ په‌یامنێری به كوردستان تی ڤی راگه‌یاندووه، هێزه‌كانی لیوای 44ی سه‌ر به فرقه‌ی 16 له گوندی كنعوزی له سنووری قه‌زای شه‌رگات و زاب، له ناو دارستان و ئاوی ناوچه، هێزه‌كانی لیوای 44  ڕووبه‌رووی تیرورستانی داعش بوونه‌وه‌، دوای شه‌ڕو پێكدانێنكی زۆر له‌ نێوان داعش و  هێزه‌كانی لیوای 44، چوار تیرۆرستی گه‌وره‌ی داعش كوژران كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ هاوبه‌شی، له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان به‌دوای چه‌كدارانی شانه‌ی نووستووی داعش ده‌ستپێكردووه‌.