بۆ جارێكی دیكه‌ موشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرا

كه‌مێك پێش ئێستا، موشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراوە و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکان نه‌زانراوه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كاتیۆشایه‌ك له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه‌وته‌خواره‌وه‌، كه‌ له‌ناوچه‌ی ئه‌بوغرێبی رۆژئاوای شاره‌كه‌وه‌ ئاڕاسته‌كراوه‌.