پلاسخارت: به‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گه‌شبینین

نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق گه‌شبینی خۆی به‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا نیشاندا.

جێنین هانس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ عێراق گرنگی زۆری هەیە، بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی پاك و بەبێ دەستێوەردان پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، ئەمەش دەبێتە هەنگاوێك بۆ بەجێهێنانی داواکاری خۆپیشاندەران.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداش پلاسخارت گوتی: ئێمه‌ هانی هه‌ردوولا ده‌ده‌ین، بۆ په‌نابردنه‌ به‌ر گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌واوی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، دانووستاندنه‌كانیش به‌رده‌وامن، ئێمه‌ش زۆر ئاسووده‌ین له‌ گیانی هاوكاری و ئه‌و له‌یه‌كگه‌یشتنه‌ی به‌مدوایانه‌ له‌ نێوانیاندا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.