ئێلكای گۆندوگانی ئه‌ڵمانی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو


ئێلكای گۆندوگانی ئه‌ڵمانی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

له‌مباره‌وه‌ یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئاشكرای كرد كه‌ له‌ پشكنینه‌ تاقیگه‌ییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ گۆندوگان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی كه‌ره‌نتین بكرێت و له‌م ماوه‌یه‌شدا له‌ لایه‌ن تیمه‌ پزیشكیه‌كانه‌وه‌ چاودێری باری ته‌ندروستی ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌پێی پڕۆتۆكۆڵی ته‌ندروستی یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ و حكومه‌تی بریتانیا


 پێشتریش هه‌ردوو یاریزانی مان سیتی ئێمریك لاپۆرتی فه‌ڕه‌نسی و ڕیاز موحریزی جه‌زائیری به‌ هه‌مان شێوه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبوون