Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:32

لە جیهاندا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا 31 ملیۆن و 504 هەزار کەسی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە جیهاندا، ۳۱ ملیۆن و ٥٠٤ هەزار کەسی تێپەڕاند.

ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ۳۱ ملیۆن و ٥٠٤ هەزار و ٣٥٢ کەس.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٩٦٩ هه‌زار و ٧٥٣ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٣١ ملیۆن و ٥٠٤ هه‌زار و ٣٥٢ كه‌س، ٢٣ ملیۆن و ١٣٢ هەزار و ١٢ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و ٤٠٢ هەزار و ٥٨٧ کەسیش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە‌ تۆمارکردووە كه‌ تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٤٦ هه‌زار و ٢١٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٠٤ هەزار و ٥٠٦ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.