له‌ عێراق 5055 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 72 تووشبوو گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ئه‌مرۆچوارشه‌ممه‌ 2020/9/23 وەزارەتی تەندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 5055 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، 3231 تووشبوو بە ته‌واوی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا (72) كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته‌ 8754 كه‌س.