ئافره‌تێك به‌ 3 گولـلە كۆتایی پێهێندرا


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی له‌كه‌ركوك  به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی ئافره‌تێكی تەمەن 40 ساڵ لە شوقەكانی موسەڵا لە كەركوك دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولـلە  لەسەر جەستەی بوونی هەبووە.


به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌یه‌كێك له‌كافتریاكان كارده‌كات و په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌ناوی حوسێن شه‌وی رابردووش به‌یه‌كه‌وه‌ له‌و شوقه‌یه ‌بوونه‌ كه‌له‌گه‌ره‌كی موسه‌ڵایه‌

سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیس وتیشى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه‌ به‌سێ فیشه‌ك ئافره‌ته‌كه‌ كوژراوه‌  

پۆلیس ده‌شڵێت پێش كوژرانی ئافره‌ته‌كه‌ ، هه‌ردوولا كردویانه‌ته‌ شه‌ڕ و دواتر كوژرانی ئافره‌ته‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌


هه‌ڵۆ جه‌باری