له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاڵاوگه‌ و شوێنه‌ نایاساییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پاڵاوگه‌ و شوێنه‌ نایاساییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ئه‌و بڕیاره‌ش كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی ئه‌م بڕیاره‌ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌وڵێر به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم لیستێك بۆیان ڕه‌وانه‌ كراوه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه ‌كراوه‌ سه‌د و شه‌ش پاڵاوگه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و لیسته‌ هی ساڵی دووهه‌زار و پازده‌یه‌.

گوتیشی پێشووتر چه‌ندین جار سه‌ردانی ئه‌و پاڵاوگانه‌یان كردووه‌ و له‌ ئێستادا به‌شێك له‌و پاڵاوگانانه‌ نه‌ماون و به‌شێكی دیكه‌ی پاڵاوگه‌كانیش تازه‌ دروست كراون.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كان به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت كه‌ به‌پێی ستانده‌ر كاره‌كانیان ناكه‌ن.