له‌ رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای تاسڵوجه‌ سلێمانی چوار كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی تاسڵوجە- سلێمانی هەشت كەس بوونە قوربانی.

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری سێنترای تایبەت بە هۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ لە رێگاکەی دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ستونی ڕووناکی ناوەڕاستی ڕێگاکەدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون.