چین قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی بیانی هه‌ڵگرت

چین قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی بیانیی هه‌ڵگرت كه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ٢٨ی ئاداره‌وه‌ له‌سه‌ر هاووڵاتییانی بیانی كه‌ ڤیزه‌یان پێ دراوه‌ یاخود مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان هه‌یه‌،‌ داسه‌پاندبوو.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی نیشتمانیی چین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی به‌بۆنه‌ی كار، په‌یوه‌ندیی كه‌سی و ره‌وشی خێزانی ڤیزه‌ و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێ دراوه‌ له‌ ٢٨ی ئه‌یلووله‌وه‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ چین.

هه‌روه‌ها تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی ڤیزه‌ و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان ته‌واو بووه‌، ده‌توانن سه‌رله‌نوێ فۆرمی داواكاری پڕبكه‌نه‌وه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ بیانییانه‌ی ده‌شگه‌ڕێنه‌وه‌ چین، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن.