دوو گرووپی نوێی چه‌كداری هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ئامانجكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن

دوو گرووپی نوێی چه‌كداری كه‌ له‌ عێراق خۆیان راگه‌یاندووه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ ئامانجكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن.

دوو گرووپی نوێی چه‌كداری به‌ ناوه‌كانی لیوا كه‌ریم درعه‌م و به‌رگریی ئیسلامی (یارانی ئه‌شكه‌وت) له‌ عێراق خۆیان راگه‌یاندووه‌.

ئه‌و دوو گرووپه‌ چه‌كدارییه‌ له‌ دوو راگه‌یه‌ندراوی جیادا، وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن داگیركاری ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كردووه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در داوای كردبوو كه‌ هێرش نه‌كرێته‌ سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی و باڵیۆزخانه‌كان له‌ عێراق، چونكه‌ ئه‌وه‌ زیان به‌ شكۆ و ناوبانگی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت داواشی كردبوو كه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هێرشانه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی له‌ عێراق پێكبهێندرێت.