وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئێران

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی عیراق گەیشتە فڕۆکەخانەی تاران و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئێران پێشوازی لێكرا.

فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ به‌ره‌و تارانی پایته‌ختی ئێران به‌رێكه‌وت، کەمێک پێش ئێستا گەیشتە فڕۆکەخانەی تاران، له‌ یه‌كه‌م دیداریشدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، كۆبووه‌وه‌.

هه‌ر چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران كۆبووه‌وه‌ و حەسەن ڕوحانی لە میانی پێشیوازیکردنی لە فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بوونی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان و دەوڵەتانی کەنداو، زیان بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت.

لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆک کۆماری ئێران جەختیکردەوە، تاران دەستوەردان ناکات  لە کاروباری ناوخۆیی عێراق .

بریاریشه‌ به‌یانی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای ئێران كۆبێته‌وه‌.