به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا : ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردوویه‌تی هه‌ست كردنه‌ به‌ به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مانی كوردستان

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كاری په‌رله‌مان و به‌رپرسیاریه‌تی و هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌  بەهمەن کاک عەبدولڵا ـ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند

پرساندن كارێكی ئاسایی و یاساییه‌ ‌ ، به‌ڵام رێكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ ،پێش مه‌سه‌له‌ی پرساندن  دوو قۆناغ هه‌یه‌ ، یه‌كه‌م په‌رله‌مانتاران پرسیار ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن له‌ رێگه‌ی نووسین و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن .به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ وه‌ڵام نه‌درانه‌وه‌ ئه‌وا قۆناغی دووه‌م له‌ دانیشتنێكی په‌رله‌مان ئه‌و بابه‌ته‌ بۆ رای گشتی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌خرێته‌ روو ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش وه‌ڵام نه‌درایه‌وه‌ ئه‌وا قۆناغی سێیه‌م دێت ئه‌ویش پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر وه‌زیرێك له‌ ناو حكومه‌ت .

راشیگه‌یاند به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیستا قۆناغی دووه‌می به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بڕیوه‌ . ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیش كردوویه‌تی بابه‌تێكی ئاسایی و یاساییه‌ كه‌ داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكات دانیشتنێكی تایبه‌ت ئاماده‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تێك یان پرسێك یان چه‌ند پرسێك روون بكاته‌وه‌ .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردوویه‌تی هه‌ست كردنه‌ به‌ به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ له‌و په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ی وه‌رگرتووه‌ .

هاتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرسی چاكسازی كه‌ له‌ 1ی 7 ـه‌وه‌ چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 3 مانگی رابردوو چی كراوه‌ بیخاته‌ روو كه‌ پێشتر به‌ شێوه‌یه‌كی زاره‌كی به‌ لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ئه‌و به‌ڵێنه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی زاره‌كی له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌ كه‌ هه‌ر 3 مانگ جارێك راپۆرتێك پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بكات له‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی چاكسازی كه‌ چی كراوه‌ .

خالی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ شاندی هه‌رێم و شاندی به‌غدا چه‌ندین جار كۆبوونه‌ته‌وه‌ ، بۆیه‌ وا به‌ باش زانراوه‌ ئه‌و پرسه‌ش بۆ په‌رله‌مانتاران و خه‌لكی كوردستان روون بكرێته‌وه‌ كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ چی و ئه‌نجامه‌كان و ئاسته‌نگه‌كان چین . هه‌روه‌ها باس له‌ سه‌ر ره‌وشی كۆرۆنا و خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت ده‌كرێت كه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ ته‌رخانی كردووه‌ ، كه‌ ئه‌وه‌ فشارێكی ئابووری دروست كردووه‌ .

ئه‌وه‌ش هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان دروست ده‌كات .

هه‌ندێك موزایه‌ده‌ ده‌كه‌ن به‌ له‌ رێ لادانی خه‌ڵك و وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته‌ی پرساندنه‌ وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن كه‌ ناتوانن پرسیار ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ن .

ئه‌و لایه‌نانه‌ كه‌ كاتێك زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بوون له‌ خولی پێشوو یه‌كه‌م یاسا په‌سه‌ندیان كرد بودجه‌ی حزبه‌كان بوو .بودجه‌یان بۆ حزبه‌كانی خۆیان بڕیه‌وه‌ .

به‌ڵام ئێمه‌ كه‌ زۆرینه‌ین وه‌ك پارتی ، یه‌كه‌م یاسا كه‌ تێمانپه‌راند یاسای چاكسازی بوو ، سه‌یری ئه‌و جیاوازییه‌ی ئێمه‌و ئه‌وان بكه‌ن . هه‌روه‌ها هه‌وڵمان بۆ سه‌قامگیری سسیاسییه‌ ، زۆرترین وه‌زیرمان بانگ كردووه‌ ، وه‌فدی دانوستكاری حكومه‌تمان بانگ كردووه‌ .