بەفەرمانی مەسرور بارزانی 260 میلۆن دینار بۆ خوێندنی کوردی لەکەرکووك خەرجکرا

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بودجەیەک بە گوژمەی دووسەد و شەست ملیۆن دینار بەمەبەستی پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی لەکەرکوک و دابینکردنی پێداویستیەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لەکەرکووک خەرجکرا، ئەمە وێڕای دابینکردنی پێداویستیەکانی پزیشکی و خۆپارێزی بۆسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کوردی لەپارێزگای کەرکووک.

بەرێوبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەکان وەزارەتی پەروەردە
 27/9/2020