نیكاراگوا.. مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به‌ ده‌مامك و به‌بێ جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاوپێكه‌وتنه‌كان به‌ ئۆنڵاین بوون

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێكی زۆری مه‌ڕاسیم و ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌مساڵی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و دواخران، به‌ڵام مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی مه‌ناگوای بۆ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواناخرێت.

له‌ هۆتێلێك له‌ شاری مه‌ناگوای نیكاراگوا چه‌ند خانمێك، كه‌ خۆیان بۆ شاجوانی مه‌ناگوای كاندید كردووه‌، سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ مه‌ڕاسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوان له‌وباره‌یه‌وه‌ رێكخه‌ری مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی مه‌ناگوای به‌ ئاژانسی هه‌واڵی AFP رایگه‌یاند، "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ مه‌رجی هه‌ڵبژاردنی شاجوان، چه‌ند یاسایه‌كمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریده‌كه‌ن و ده‌بێت پابه‌ندی یاساكان بن، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی راهێنانه‌كان باپه‌ندین به‌ دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی، زوو زوو ده‌سته‌كان ده‌شۆین و ده‌مامك به‌كارده‌هێنین، مانگی یه‌كه‌می خۆئاماده‌كردنمان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاوپێكه‌وتنه‌كانمان كرد به‌ ئۆنڵاین و وانه‌كانمان به‌ ئۆنڵاین ده‌گووته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ باشمان زانی مه‌راسیمه‌كه‌ دوانه‌خه‌ین و له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ئه‌نجامیبده‌ین".   

ktv