ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ ئازه‌رییه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیر كردنى یه‌ریڤانی ده‌كرد به‌دیل گیرا


شه‌ڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا له‌سه‌ر هه‌رێمی قه‌ره‌باغ  بۆ دووه‌م ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ و كوژراو له‌نێوان سوپای هه‌ردوو وڵاتدا هه‌یه‌  ،    ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 28 ى 9 2020 ، بۆ دووه‌م رۆژ شه‌ڕ و  پێكدادان له‌نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا  كه‌ سنووری هاوبەشیان هه‌یه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌‌ و  له‌شه‌ره‌كه‌شدا 15 سه‌رباز كوژرراوه‌ 

باڵیۆزی ئه‌رمینیا له‌ مۆسكۆ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ توركیا 4 هه‌زار چه‌كداری توندڕه‌وی له‌ سوریاوه‌ بۆ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له‌ قه‌ره‌باغ گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان دژ به‌ سوپای ئه‌رمینیا


هه‌ر ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ سەرکردەی سوپای تایبەتی ئازەربایجان بارخۆدارۆڤ ئه‌و فه‌رمانده‌ ئازه‌رییه‌ى كه‌پێشووتر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیر كردنى یه‌ریڤانی ده‌كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌رمینیاوه‌  ده‌ستگیر كرا 

ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان لەدوای هه‌ڵوه‌شانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، سه‌ربه‌خۆی خۆیان راگه‌یاند، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ تاكو ئێستا پێكه‌وه‌ ناكۆكن. ئه‌و ناته‌بایه‌ش كاتێك ته‌شه‌نه‌ی كرد كه‌ هه‌رێمی شاخاوی قه‌ره‌باغ كه‌ زۆرینه‌یان ئه‌رمه‌نین، جیابوونه‌وه‌یان له‌ ئازه‌ربایجان راگه‌یاند.

ئه‌و كات به‌ هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی قه‌ره‌باغه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌رمه‌نیاوه‌ پشتیوانی لێكرا، شه‌ڕ و پێكدادانی خوێناوی له‌ نێوان هەردوو وڵات هاته‌ ئاراوه‌.

پێشتریش له‌ مانگی 4ی ساڵی 2016دا، له‌ قه‌ره‌باغ شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان ئه‌رمه‌نیا و ئازه‌ربایجان هاته‌ ئاراوه‌، ده‌یان كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.