ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌رپرسه‌ له‌دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

ناجی سه‌عیدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنیت، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌رپرسه‌ له‌ دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دۆخی ئابووری عێراق زۆر مه‌ترسیداره‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكدا به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌، سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی باش ده‌زانن كه‌ كورتهێنانیان له‌ پاره‌ی كاش هه‌یه‌ بۆ پێدانی مووچه‌،بۆیه‌ پێویست بوو پڕۆژه‌ی قه‌رزكردن و چاكسازی ئابووری به‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ بیست تا سێ رۆژ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی تێكه‌ڵاو و ناڕاست و نا ته‌ندروست، كار له‌سه‌ر كارتی چاكسازی ئابووری ده‌كات.

ناجی سه‌عیدی ده‌شڵێت: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و لیژنه‌ی دارایی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت داواكارن لێپرسینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار