ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی سووریا سه‌پاند

ئەمریكا لەچوارچێوەی گوشارەكانی بۆ سەر حكومەتی سوریا، سزای بەسەر چه‌ند لایەن و كەسایەتی ئەو وڵاتەدا سەپاند.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30-9-2020، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لەچوارچێوەی گوشارەكانی بۆ سەر حكومەتی سوریا، سزای نوێی بەسەر چه‌ند لایەن و كەسایەتی ئەو وڵاتەدا سەپاند.

سزاكه‌ش فەرماندەی فەیلەقی 5ی سوپای سوریا، یەكێكە لەو كەسانەی سزاكانی بەسەردا سەپێندراوە.

سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری گشتیی سووریا، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی سووریا، وه‌به‌رهێنه‌رێكی سووریایی سه‌پێندراون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه‌، ئه‌م سزادانه‌ ئامانج لێی هاندانی حكومه‌تی سووریایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر مێزی دانووستانه‌كان له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و له‌ رێی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی سیاسییه‌وه‌ كۆتایی به‌و شه‌ڕه‌ بهێنێت، كه‌ نزیكه‌ی 10 ساڵه‌ له‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ هه‌زارن هاووڵاتی ئاواره‌ی وڵاتان بوونه‌ و به‌ هه‌زاران هاووڵاتیش بوونه‌ته‌ قوربانی شه‌ڕ.