یه‌كه‌مین به‌كرێگیراوی توركیا له‌ پێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا كوژرا

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ چه‌كدارێكی سووری سه‌ر به‌ میلیشیاكانی توركیا له‌ پێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا  به‌ گولـله‌ كوژراوه‌ .

هه‌روه‌ها روانگه‌ ده‌ڵێت: زانیارییان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی سووری سه‌ر به‌توركیا به‌شدارییان له‌جه‌نگی ئازه‌ربایجان كردووه‌،دوای ئه‌وه‌ی راسپێردرابوون كه‌ ئه‌ركی ئه‌وان ته‌نها پاراستنی كێڵگه‌كانی نه‌وته‌.

هه‌روه‌ها روانگه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی به‌كرێگیراوانی سووریا كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئازه‌ربایجان 320 چه‌كدار ده‌بن و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی توركیا گواستراونه‌ته‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌.

شایانی باسه‌ دوای ده‌ستپێكردنی پێكدادانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،سه‌رۆكی توركیا، پاڵپشتی خۆی بۆ وڵاتی ئازه‌ربایجان ده‌ربڕی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / سكای نیوز