فڕۆكه‌یه‌كی ئێف 35ی ئه‌مریكی تێكشكا

یه‌كه‌ی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌رێكی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌مریكا له‌ جۆری  f35-b ، دوای ئه‌وه‌ی خۆی به‌فڕۆكه‌ هه‌ڵگرێكی وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نیدا كێشاوه‌،تێكشكا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ یه‌كه‌ی فڕۆكه‌كانی ده‌ریایی سێیه‌م گوتی: فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه‌، له‌ فڕۆكه‌كه‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت ، تیمی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری سووته‌مه‌نییه‌كه‌ش به‌سه‌لامه‌تی نیشتوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها تۆڕی ئه‌ی بی سی نیوز رایگه‌اندووه‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمی ئه‌مپریال له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا روویداوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار