مه‌سرور بارزانی: ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ پێشمه‌رگه‌ درێغی ناكه‌ین

مەسرور بارزانی بۆ په‌رله‌مانتاران: ئەگەر زیاتر لە ئێوە خەمی پێشمەرگەم نەبێت، هیچ نەبێت هێندەی ئێوە خەمی پێشمەرگەمە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوە، سەبارەت بە جیاوازیی ئیمتیازاتی پێشمەرگە لە یەکەکانی 70 و 80 مه‌سرور بارزانی گوتی: سه‌باره‌ت به‌ جیاوازی له‌ ئیمتیازاتی پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌كه‌كانی 70 و 80 شتێك هه‌یه‌ حه‌زده‌كه‌م پێتان بڵێم، من خۆم پێشمه‌رگه‌ بووم وه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانیش بووم له‌ شه‌ڕی داعش له‌ شنگال تاكو خانه‌قین سه‌ردانی هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌رم كردووه‌، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان بووم له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانیش خه‌وتووم.

مه‌سرور بارزانی گوتیشی: حه‌زده‌كه‌م ئێوه‌ ئه‌وه‌ بزانن ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ ئێوه‌ یان ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت به‌ قه‌د ئێوه‌ له‌ خه‌می پێشمه‌رگه‌م، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و پۆسته‌ش كه‌ ئێستا وه‌رم گرتووه‌، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بێت یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بێت، به‌قه‌د زه‌ره‌یه‌كیش جیاوازیمان نه‌كردووه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌، بڵێن ئه‌مه‌ یه‌كه‌ی 70یه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌ی 80یه پێشمه‌رگه،‌ پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌، گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌‌ نه‌بوونایه‌ بێگومان ئێمه كه‌سمان‌ لێره‌ نه‌ده‌بووین، ئێمه‌ هه‌موو پێویسته‌ سه‌ری رێز و نه‌وازش پێشی هه‌موو كه‌سێك بۆ شه‌هیده‌كانمان ئینجا بۆ خه‌بات و قوربانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ دابنوێینین، سوپاسیشیان بین، هه‌رچیه‌كیش بۆ پێشمه‌رگه‌ بكه‌ین منه‌ت نییه‌ ، ئه‌وه‌ی پێمان نه‌كراوه‌ بۆمان نه‌كراوه‌، سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ خه‌می پێشمه‌رگه‌ن، ژیانیان باش بكه‌ین، منیش ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه‌ پاڵ ده‌نگی ئێوه‌، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ پێشمه‌رگه‌ درێغی نه‌كه‌ین.