Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:48

کامێراکانی شەهید حەکیم گریانی قوڵی دایکی ژیر ناکەنەوە!

تاجە گوڵینەی وەفا لەسەر مەزاری ئەو وێنەگرە دادەنرێت
کوردستان TV
100%

بڕیارە سبه‌ی سێشەممە کاتژمێر 3:30 خوولەکی دوای نیوەڕۆ، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، 40 مۆم بۆ ڕۆحی هونەرمەند و شەهیدی کامێرامان (حەکیم مەزن)، بە ئامادەبوونی ژماره‌ەیەک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و ئەفسەرانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و خانەوادەی شەهید دابگیرسێندرێت.
لە ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی بنەماڵەی شەهیدی ناوبراو لە لایەن (لوقمان مەزن)ـی برای دەخوێنرێتەوە، پاشان تاجە گوڵینەی وەفا لەسەر مەزاری ئەو وێنەگرە دادەنرێت، کە هەموو ژیانی خۆی پێشکەش بە کوردستان کردووە.


جێگەی باسە، شەهیدی وێنەگر، حەکیم مەزن، لە 3/9/2020 لە بیابانەکانی ئەنبار، لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعشدا گیانی سپارد و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر به خاک سپێردرا.

ktv

ktv

كوردستان TV

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.