Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:55

تووشبوون بە کۆرۆنا لە ریزەکانى یانەى ئینتەر زیادیکردووە‌

کوردستان TV
100%


لە گەڵ ده‌رچوونی ئەنجامى پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ ئاشلى يۆنگ بە پۆزەتيڤ، ژمارەى ياريزانە تووشبووەكانى يانەى ئينتەر بە كۆرۆنا بۆ شەش ياريزان بەرزبوويەوە.

يانەى ئينتەر ميلانى ئيتاڵى ئاشكرایكرد، ئەنجامى پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بۆ ياريزانى ئينگليز، ئاشلى يۆنگ پۆزەتيڤ بووه‌.

بەپێی راگه‌یه‌نراوێك كە لەلایه‌ن يانەى ئينتەرەوە بڵاوكراوەتەوە، دوێنێ لە كۆمەڵگەى وەرزشيى ئاپيانۆ گێنتيلێ پشكنينى كۆرۆنا بۆ ئاشلى يۆنگ-ى تەمەن ٣٥ ساڵان ئەنجامدراوە و ئەنجامەكەى پۆزەتيڤ بووه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژەى بەوەشكردووە، یۆنگ خۆى لە ماڵەوە كەرەنتين كردووە و چارەسەر وەردەگرێت.

لە گەڵ دورچوونى ئەنجامى پشكنينى ئاشلى يۆنگ بە پۆزەتيڤ، ژمارەى ياريزانە تووشبووەكانى يانەى ئينتەر بە كۆرۆنا بۆ شەش ياريزان بەرزبوويەوە.

پێشتر تووشبوونى هەریه‌ك لە ئاليساندرۆ باستۆنى، ميلان سكرينار، رۆبێرتۆ گاگلياردينى، راجا ناينغولان و لۆنوت رادو بە ڤايرۆسى كۆرۆنا راگەيەنرابوو.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.