سبه‌ی شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات

بریاره‌ سبه‌ی سێ شەممە 2020/10/13 شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات.

بە پێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی سبه‌ی سێ شەممە شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە فەریق جەمال ئێمنکی سوپاسالار و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی  پێشمەرگە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی وەزارەت پێکهاتوون سەردانی بەغدا ده‌كه‌ن.

کوردستان تیڤی زانیویەتی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی ئەمنی و هەماهەنگی و هاوکاری و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ده‌كرێت.