نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 41 دۆلار و 99 سه‌نت

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤١ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤١ دۆلار و ٥١ سه‌نت و به‌ ٤١ دۆلار و ٧٢ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٤٠دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا ٠،٦٧ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٤١ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

هاوكات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٣٩ دۆلار و ٩٩ سه‌نت فرۆشرا.