توركیا بانگهێشتنامەیەک ئاڕاستەى سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دەکات

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بەڕەسمی مستەفا كازمی بۆ سەردانی وڵاتەكەی بانگهێشت كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێى راگەیەنراوێکى نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران پێشوازى لەفاتح یەڵدز باڵیۆزى تورکیا لەبەغدا کرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانی پێشوازیكردنیدا لە فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا لەعێراق، نامەیەكی ئەردۆغانی پێگەیشتووە، سەرۆك كۆماری توركیا بەڕەسمی مستەفا كازمی بۆ سەردانی وڵاتەكەی بانگهێشت كردووە.