كۆمپانیای "ئه‌پڵ" مۆبایله‌كانی "ئایفۆن 12"ی به‌ تۆڕی نه‌وه‌ی پێنجه‌مه‌وه‌ راگه‌یاند

مۆبایله‌كه‌ له‌ "ئایفۆن 11" بچوكتره‌ و باریكتره‌

دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر به‌ فه‌رمی كۆمپانیای "ئه‌پڵ"ی یٔه‌مریكی په‌رده‌ی له‌سه‌ر مۆبایله‌كانی "ئایفۆن 12" لادا كه‌ پاڵپشتی كراوه‌ به‌ تۆڕی نه‌وه‌ی پێنجه‌م كه‌ ئه‌مجۆرانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، "iPhone  12 Mini، iPhone 12 Pro ،iPhone  12 و iPhone  12 Pro Max ".

كۆمپانیای "ئه‌پڵ" پێنج بژارده‌ی له‌و مۆبایله‌ راگه‌یاند به‌ ره‌نگه‌كانی "ره‌ش، سپی، سه‌وز و سوور".

مۆبایله‌كه‌ له‌ "ئایفۆن 11" بچوكتره‌ و باریكتره‌، ئه‌مه‌ش به‌ دڵی هه‌وادارانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵه‌ كه‌ داوای مۆبایلی بچووك ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی كۆمپانیای "ئه‌پڵ" مۆبایلی "ئایفۆن 12" شاشه‌كه‌ی دیزاینكراوه‌ به‌ شاشه‌ی 6.1 ئینج له‌ جۆری ئۆلید "Super Retina XDR"، به‌ڵام رووناكییه‌كه‌ی به‌ رێژه‌ی 16% له‌ "ئایفۆن 11" باشتره‌.

"ئایفۆن 12" پڕۆسێسه‌ری جۆری A14 هه‌ڵده‌گرێت كه‌ به‌ رێژه‌ی 40% له‌ A13 باشتره‌.

كامێرای پشته‌وه‌ی دیزانكراوه‌ به‌ دوو كامێرا و هاوێنه‌یه‌ك به‌ كوالێتی 12مێگاپێكسل و با هاوێنه‌ی كراوه‌ی 1.6 و، دووه‌م كامێرا 12مێگاپێكسل ده‌بێت، به‌ڵام به‌ هاوێنه‌یه‌كی به‌رفراوانی كراوه‌ی 2.4 له‌گه‌ڵ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ.

یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ناوازه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك پێویستی به‌ 5G نییه‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌گۆڕدرێت بۆ 4G به‌مه‌به‌ستی پاراستنی توانای پاترییه‌كه‌.

كۆمپانیای "ئه‌پڵ" ئاشكرای كرد كه‌ پرۆسێسه‌ری ئامێره‌كه‌ به‌ رێژه‌ی 50% له‌ هه‌ر مۆبایلێكی دیكه‌ خێراتره‌.

بۆ یه‌كه‌مجار "ئه‌پڵ" "iPhone 12PRO MAX" به‌ پێوانه‌ی 6.7 ئینج راده‌گه‌یه‌نێت..

ktv

ktv

ktv

ژێده‌ر : Kurdistan CT