Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:56

بڕیاری کۆتایی لەبارەی یاری نێوان هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ناپۆلی له‌گه‌ڕی سێیه‌می خولی ئیتاڵیا درا

کوردستان TV
100%


لیژنەی ڕێككاری لە یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاری كۆتایی لەبارەی یاری نێوان هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ناپۆلی ڕاگەیاند كە لەمیانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیتاڵیا بوو و بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی ناپۆلی ئەنجامنەدرا

 بە بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یوڤێنتوس بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر بە براوە دانراو سێ‌ خاڵی بۆ هەژمار دەكرێت، لەبەرامبەریشدا، ناپۆلی خاڵێكی لێ كەمدەكرێتەوە، ئەویش وەك سزایەك بۆ ئامادەنەبوونی لە یاریەكە كە دەبوایە لە چواری ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی تووشبوونی چەند یاریزانێكی ناپۆلی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەرپرسانی شاری ناپۆلی ڕێگەیان نەدا شاندی یانەكە گەشت بەرەو تۆرینۆ بكات و بەو هۆیەوە یاریەكە نەكرا

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.