كتێبی "مێژووی خوێن" بڵاو كرایه‌وه‌  

"مه‌حموود تلووعی"، ‌ نوسه‌ری ئه‌م كتێبه‌یه‌ و سه‌عد هه‌ورامی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی

كتێبی مێژووی خوێن"، گێڕانه‌وه‌ و تاوتوێكردن و شڕۆڤه‌ی ڕووداوه‌ مێژووییه‌كانه‌ له‌ شۆڕشی فه‌ڕه‌نساوه‌ بۆ شه‌ڕی كه‌نداو.

"مه‌حموود تلووعی"، ‌ نوسه‌ری ئه‌م كتێبه‌یه‌ و سه‌عد هه‌ورامی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، له‌ دووتوێی ٦١٦ لاپه‌ره‌دا دیوێكی دیكه‌ی ڕووداوه‌ مێژوویییه‌كانمان بۆ ده‌خاته‌ به‌رچاو و له‌ سۆنگه‌ی میژوونووسێكه‌وه‌ پێمان ده‌ڵێت مرۆڤ مه‌حكومه‌ به‌ شه‌ڕ.

وه‌رگێر سه‌عد هه‌ورامی له‌ لێداوانێكی تایبه‌ت دا به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" هیوادارم توانیبێتم، سه‌ره‌تا خزمه‌تێكی زمانی كوردی بكه‌م كه‌ برای به‌ڕێزم ره‌سوڵ سوڵتانی ئه‌ركی پێداچوونه‌وه‌ی و كاك شۆڕش غه‌فوریش ئه‌ركی دیزاینی خسته‌ ئه‌ستۆی خۆیان" .

هه‌روه‌ها گوتی"له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هیوادارم ، كتێبێك بۆ كتێبخانه‌ی كوردی زیاد بكه‌م كه‌ به‌سوود بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تینووی لێكدانه‌وه‌ی ڕابردوون بۆ گه‌یشتن به‌ داهاتوویه‌كی باشتر".

: كتێبی "مێژووی خوێن" له‌م كتێبفرۆشیانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت

 - هه‌ولێر: ماڵی وه‌فایی، مه‌م و زین، هه‌ڤاڵ بووك، كتێبفرۆشی سیروان و كتێبفرۆشییه‌كانی ته‌نیشت پارێزگای هه‌ولێر.

- سلێمانی: ئه‌ندێشه‌، غه‌زه‌لنوس، جه‌مال عیرفان.