ته‌ندروستی عێراق: 3329 تووشبووی کۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دوایین ئاماری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ‌سه‌رتاسه‌ری وڵات گه‌یشته‌ 10198 كه‌س.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2020/10/17 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: 3221 كه‌سی دیكه‌ تووشی کۆرۆنا بوون، 3329 كه‌سی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و 56 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، تێکڕاى تووشبووان بە کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌ ‌‌423524 تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: 357291 تووشبووش چاکبوونەته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌، رێژه‌ی چاکبوونەوە واتا (84.4%)ى کۆى تووشبووان.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 56 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ‌سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌ 10198 كه‌س.

 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379