وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەهۆی چاكسازیی لەكێڵگەكانی غازی كۆرمۆر بۆ 2 كاتژمێر كارەبا كەم دەبێتەوە


وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت سبه‌ینێ به‌هۆی چاكسازی له‌كێلگه‌كانی غازی كۆرمۆر بۆ  دوو كاتژمێر كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاندووه‌:
  هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە سبەینێ رێكەوتی 18/10/2020 لەكاتژمێر 8ی بەیانی یەوە تاوەكو 4ی ئێوارە گۆڕانكاریی 2 كاتژمێر لەبەرنامەی پێدانی كارەبا دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان، كە بەهۆیەوە بڕی 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەكات. 

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ وەزارەتمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی تێمەكانی كۆنترۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات. 


شوان عه‌زیز