16ی ئۆكتۆبه‌ر

ئه‌و رۆژه‌ بوو، كاره‌بایه‌كی به‌هێزی ناپاكی گرتمی ئاوباڵای هه‌ژانم

ئه‌و رۆژه‌ بوو، كاره‌بایه‌كی به‌هێزی ناپاكی گرتمی ئاوباڵای هه‌ژانم، مژی جام كردم نه‌مزانی بیر كردنه‌وه‌ چۆنه‌، هه‌موو مێشكم یه‌ك قولانج واوه‌تر نه‌چوو، وه‌ك كاغه‌زێكی ناو گێژه‌ڵووكه‌، ناپاكی هه‌ر ئه‌یبردم بۆ نادیار، نادیار تر له‌خۆم.
ئه‌و رۆژه‌ بوو یه‌ك هه‌فته‌ خواردنم هه‌ر تاڵاو بوو، هه‌واكه‌شی هه‌ڵم ده‌مژی ته‌پ و دووكه‌ڵی زووخاوی چه‌ند ساڵه‌ی ناپاكی بوو سینه‌می پێ سیخناخ كرا.
ئه‌و رۆژه‌ بوو پۆله‌ كۆتری ئازادی كورد، بوون به‌ داوی دوژمنه‌وه‌ و، خۆشمان ملمان لێ كردنه‌وه‌.
ئه‌و رۆژه‌ بوو نازناوی قه‌ره‌جم خسته‌وه‌ سه‌ر ناوه‌كه‌م.
ئێستاش له‌ یادی ئه‌و رۆژه‌دا، زیقاوڵه‌كانی كورد، بۆ كۆیلایه‌تی ئه‌زیقێنن و مێشكم ئه‌به‌ن.
سبه‌ینێش ژیله‌مۆی ریفڕاندۆم ئه‌گه‌شێته‌وه‌ و، له‌ كوردستانێكی ئازاد دا، زیقاوڵه‌كانی كورد رسوایی كه‌ڵه‌كه‌ بووی مێژوو، تك تك به‌ ناوچه‌وانیانا دێته‌ خواره‌وه‌.

 هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379