له‌دهۆك 260 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك  چاکبوونەوەی 260 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند 


 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌مڕۆ یەک شەممە 18 ى 10 ى 2020 بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ 260  توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاردراوه‌ ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كران 


 راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ 8 هه‌زار و 133 تووشبوو تا ئێستاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ و  ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌.

 كۆی گشتی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای دهۆك گه‌یشتوه‌ته‌ 17هه‌زار و 365 توشبوو، له‌نێویاندا 370 حاڵه‌تی گیان لە دەستدان هه‌یه.‌