96 كه‌سی دیكه‌ له‌كوردستانی سوریا تووشی كۆرۆنا بوون


ده‌سته‌ی ته‌ندروستى له‌كوردستانی سوریا بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 96 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

ده‌سته‌كه‌ ئاماری نوێی حاله‌ته‌كانی تووش بوون ، چاكبوونه‌وه‌ ، گیان له‌ده‌ستدان  به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوچه‌كه‌دا راگه‌یاند 


ده‌سته‌ى ته‌ندروستى رایده‌گه‌ێنێـت  96 كه‌سی دیكه‌ له‌24 كاتژمێری رابردوودا تووشی كۆرۆنا بوون كه‌ 46 كه‌سیان له‌ره‌گه‌زی نێرن و 50 كه‌سه‌كه‌ی دی له‌ره‌گه‌زی مێن

ده‌سته‌ى ته‌ندروستى له‌كوردستانی سوریا ده‌شڵێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا حه‌وت كه‌س له‌په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ و دوو كه‌سیش له‌په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ 

 

تا ئێستاكه‌ له‌كوردستانی سوریا 2 هه‌زار و 948 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون ، له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا 95 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 630 تووشبووش  له‌په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌